لێدوانی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا سەبارەت بە "کەرکووک"

ئۆنجو کەچەلی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، ئەو دامەزراندن و ڕاسپاردانەی کە دەبێت لە سەرجەم دامودەزگا حکومیەکان و بەتایبەت ئەنجومەنی پارێزگا لە کەرکووک ئەنجام بدرێن، گرنگن و بە وردی دۆخەکە بەدواداچوون دەکرێت.
کەچەلی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە سۆشیال میدیا لێدوانێکی سەبارەت بە پێشهاتەکانی پردێ (ئالتون کۆپری) لە کەرکووک لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
کەچەلی ئاماژەی بەوە دا کە چاوەڕوانی بنەڕەتییان ئەوەیە کە هاووڵاتیانی تورکمان بە شێوەیەکی دروست نوێنەرایەتیان هەبێت لە هەیکەلی سیاسی و دەوڵەتی عێراقدا و وتی، "ئەم بابەتە بە تایبەتی گرنگە لە چوارچێوەی ئەو دامەزراندن و ڕاسپاردانەی کە لە سەرجەم دامودەزگا حکومییەکان و بەتایبەتی ئەنجومەنی پارێزگا لە کەرکوک ئەنجام بدرێت."
هەروەها وتی، "دانانی بەڕێوەبەرێکی غەیرە تورکمان بۆ شارەوانی پردێ (ئالتون کۆپری) لە کەرکووک، کە ژمارەی دانیشتووانی تورکمانی تێدا چڕن، بە حەق ناڕاحەتی و نائومێدی لە پێکهاتەی تورکماندا دروستکردووە.
ئارامی و سەقامگیری کەرکووک کە مۆدێلێکی بچوکی عێراق پێکدەهێنێت بە هەمەجۆریی نەتەوەیی و ئایینییەوە، گرنگییەکی سەرەکی هەیە بۆ ئارامی و سەقامگیری هەموو عێراق.
لەو چوارچێوەیەشدا پێشهاتەکانی کەرکوک لە نزیکەوە و بە هەستیارییەوە لەلایەن وڵاتەکەمانەوە بەدواداچوونی بۆ دەکرێت."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی کەمینێکی بەرخۆدان لە خان یونس و بەیت حانون لانیکەم ٣ سەربازی سەهیۆنی کوژران. چۆڵکردنی بریندارەکان چەندین کاتژمێر خایاند.
فاروق دینچ پەرلەمانتاری هودا پار لە کۆنفڕاسنێکی میدیایی ناڕەزایەتی دەربڕی لە بەرامبەر گوڤاری لەمان کە سووکایەتی بە حەزرەتی موحەممەد کردبوو و جەختی لەوە کرد کە دەبێت لە بەرامبەر هێرش سەر بەها ئاینییەکان بێ دەنگ نەبین.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ئەمڕۆ بەیانی هێرشەکانی بۆ سەر کەناری غەززە چڕ کردەوە و لە ئەنجامی هێرشەکاندا لانیکەم ٣٧ فەلەستینی شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بون.